ڤاریکۆسێل یان به‌سترانی خوێنبه‌ره‌کانی گون، باوترین هۆکاری ناسراوی نه‌زۆکی پیاوانه. ئه‌م نه‌خۆشینه زگماکییه و به سۆنۆگرافی و تاوتوێکردنی پزیشک ده‌رمان ده‌کرێ. له نه‌شته‌رکاری ڤاریکۆسلکتۆمی خوێنبه‌ره به‌ستراوه‌کانی گون ده‌بڕدرێن و خوێن له‌و خوێنبه‌رانه‌ی که کێشه‌یان نه‌بێ خاڵی ده‌کرێ و به‌رگری له کێشه‌کانی ڤاریکۆسێل ده‌کرێ. ڤاریکۆسێل، ئێشی گون و نه‌زۆکی دێنێته ئاراوه که به نه‌شته‌رکاری ڤاریکۆسێلکتۆمی ڕه‌نگه ئێش به گشتی چاره‌سه‌ر نه‌کرێ. شیاوی باسه هه‌ندێ جار که تاقیکردنه‌وه‌ی سپێرمۆگرام سروشتییه به‌ڵام ئه‌نجامی IVF، IUI، ICSI نه‌رێنی بێت و نه‌خۆش ڤاریکۆسێلی هه‌یه به نه‌شته‌رکاری ڤاریکۆسلکتۆمی ئه‌نجامی ART ده‌گۆڕدرێ. نه‌شته‌رکاری ڤاریکۆسێلکتۆمی ساده‌یه و نزیک به کاتژمێرێک درێژه‌ی ده‌بێ و نه‌خۆش دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی نه‌شته‌رکاری ده‌توانێ بچیته‌وه ماڵ به‌ڵام تا سێ حه‌فته نابێ کاری قورس ئه‌نجام بدا. ئه‌م نه‌شته‌رکارییه به بێهۆشی گشتی ئه‌نجام ده‌درێ و نه‌خۆش ته‌واو بێهۆش ده‌کرێ.