ئێران به هۆی پێشینه‌ی مێژوویی و هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی، شوێن و ئاسه‌واری گه‌شتیاری زۆره و به‌سه‌رکردنه‌وه‌یان له لایه‌ن گه‌شتیاران و سهیاحان بۆته هۆی ستایش و ڕه‌زامه‌ندییان. هه‌ر مسافرێک و به هه‌ر هۆکارێک سه‌ردانی ئێران بکات، ده‌توانێ به پێی ئامانج و مه‌یلی خۆی به‌رنامه‌ی سه‌ردانی شوێنه جوانه‌کانی ئێران داڕێژێ.
ئاسه‌واری مێژوویی سه‌رده‌مانی جۆراوجۆری ژیانی مرۆڤ له ئێران و هه‌روه‌ها دیمه‌نی سروشتی و جۆراوجۆری کوێستانی، بیابانی و ده‌ریایی و تێکه‌ڵبوونیان له‌گه‌ڵ ئاسه‌واری مێژوویی و ئایینی و فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵه‌یه‌کن له ئه‌نگێزه جۆراوجۆره‌کانی گه‌شتکردن بۆ ئێران.
روویان بۆ ئه‌و تاقمه له نه‌خۆشان که بیانه‌وێ و له چاو پزیشکی دهرمانکهرهوه کێشه‌ی نه‌بێ، ده‌توانێ خزمه‌تگوزاری گه‌شت و چاوپێکه‌وتن له شوێنه جۆراوجۆره‌کانی ئێران دابین بکات. ئه‌م
له هه‌مووی قۆناغه‌کانی مانه‌وه و ده‌رماندا له‌م ناوه‌نده، وه‌رگێڕتان له‌گه‌ڵ ده‌بێت و هه‌مووی کاروباری پێویست له خێراترین کاتدا بۆ ئێوه ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌گه‌ر پێوستتان به پێوه‌ندیکردن به وهرگێڕهکهتان بوو، ده‌توانن له هه‌موو کاتێکی شه‌وانه ڕۆژدا پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ بکه‌ن.
نه‌خۆش و هه‌موو هاوڕێیانی له‌م ناوه‌نده‌دا پشکنینێکی ته‌واویان بۆ ده‌کرێ و ئه‌گه‌ر هه‌ر جۆره نه‌خۆشین یان کێشه‌یه‌کیان هه‌بێت ڕاده‌ستی ناوه‌ندی باوه‌ڕپێکراو و ته‌یار ده‌کرێن.
ناوه‌ندی ده‌رمانکردنی نه‌زۆکی ڕۆیان وێڕای دابینکردنی پێداویستی زۆر گونجاو بۆ نیشته‌جێبوون و پهزێراییکردن له مسافران و میوانانی به‌ڕێز سیسته‌می گواستنه‌وه و وه‌رگێڕ و ڕێنمای به ئه‌زموون و زانا له‌سه‌ر زمانی جۆراوجۆر و کارناسی پسپۆڕی دابین کردووه و له‌م بواره‌دا ناوه‌ندێکی ته‌واو و گونجاوه.
ناوه‌ندی گه‌شتیارده‌رمانی ڕۆیان بناغه‌ی پێویستی دابین کردووه و ئه‌و ڕێگای خۆش کردووه تا نه‌خۆشان و هاوڕێیانیان بتوانن بۆ هه‌ر شوێنێکی جیهان که ده‌یانه‌وێ سه‌فه‌ر بکه‌ن و پاش تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له ئێران به ئاسانی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر پێیان خۆش بێ بلیتی گه‌شتی ئاسمانی بۆ هه‌موو شوێنه‌کانی ئێران دابین ده‌کرێت.
ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاری بیمه‌یی بۆ مسافر ئه‌گه‌ر ڕووداوێکی تووش بێت یه‌ک له گرنگترین بابه‌ته‌کانه که ئه‌گه‌ر پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کان نه‌بین، ئاسایش و هێمنایه‌تی سه‌فه‌ره‌که ده‌خاته ژێر لێپرسینه‌وه، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ناوه‌ندی گه‌شتیارده‌رمانی ڕۆیان میوانانی خۆی له سه‌ره‌تای هاتنیان بۆ ئێران له‌به‌رامبه‌ر نه‌خۆشین و ڕووداوه‌کان بیمه ده‌کاته‌وه.