about
 

 

ناوه‌ندی ده‌رمانی نه‌زۆکی ڕۆیان

کلینیکی ده‌رمانکردنی نه‌زۆکی ڕۆیان به‌ پێشینه‌ی زیاتر له‌ ۲۵ ساڵ ئه‌زموونی به‌نرخ، هه‌بوونی پزیشکی لێهاتوو و لێزان، ده‌زگا و که‌رسته‌ی نوێ و ئه‌ندامانی ده‌رمانی کارامه‌، خۆشناوترین و باوه‌ڕپێکراوترین ناوه‌ندی ده‌رمانکردنی نه‌زۆکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌.

نوێترین و دوایین شێوازه‌کانی ده‌ستنیشانکردن و ده‌رمانی باو له‌ بواری ده‌رمانکردنی نه‌زۆکی له‌ کلینیکی ده‌رمانی نه‌زۆکی ڕۆیاندا ئاراسته‌ ده‌کرێن. ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتنی ده‌رمانکردنی نه‌زۆکی له‌م ناوه‌نده‌دا زیاتر له‌ له‌سه‌دا ۵۵ه‌ که‌ ده‌یخاته‌ ڕیزی سه‌رکه‌وتووترین کلینیکه‌کانی ده‌رمانکردنی نه‌زۆکی له‌ ئاستی جیهاندا.

کلینیکی ده‌رمانکردنی نه‌زۆکی له‌ هه‌مووی قۆناغه‌کانی ده‌رمان له‌گه‌ڵ میوانانی خۆیه‌تی تا نه‌خۆش و بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌ ئاسووده‌ییه‌وه‌ ته‌رکیز بخه‌نه‌ سه‌ر ده‌رمان و قۆناغه‌کانی. ئاسانکاری پێویست بۆ نیشته‌جێبوون، هاتوچۆ، کاتی بینین، خزمه‌تگوزارییه‌کانی وه‌رگێڕان، کاروباری هاتن بۆ نه‌خۆشخانه‌ و کاروباری ماڵی له‌لایه‌ن پسپۆڕانی لێزانی ئێمه‌وه‌ بۆ ئێوه‌ دابین ده‌کرێ تا نیشته‌جێبوونی و ده‌رمانکردن له‌ ئێران ببێته‌ ئه‌زموونێکی خۆش و بیره‌وه‌رییه‌کی شیرین بۆ ئێوه‌.
ئاراسته‌کردنی خزمه‌تگوزاری به‌ کوالێتی له‌ ئاستی ستاندارده‌ جیهانییه‌کان و له‌گه‌ڵ خه‌رجی زۆر که‌م بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو ساڵێک سه‌دان نه‌خۆش بۆ ده‌رمانکردنی نه‌زۆکی له‌ هه‌مووی جیهانه‌وه‌ میوانی ئێمه‌ بن.

وه‌رگرتنی په‌یکه‌ره‌ی بره‌ندی سه‌رکه‌وتووی بواری ته‌ندروستی وڵاتانی ئیسلامی و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی نازناوی کۆمپانیای سه‌رکه‌وتووی که‌رتی گه‌شتیاری ته‌ندروستی ئێران، سه‌لمێنه‌ری توانا و لێهاتووییه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه‌ن.

پێوه ندی له گه ل ئێمه

سه‌رکه‌وتن و شانازییه‌کانی ناوه‌ندی ده‌رمانی نه‌زۆکی ڕۆیان

کلینیکی ده‌رمانی نه‌زۆکی ڕۆیان له‌ بواری خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی نه‌زۆکی، خانه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی و ته‌کنۆلۆژیای ژین تا ئێستا سه‌رکه‌وتنی زۆری به‌ نێوی خۆیه‌وه‌ تۆمار کردووه‌ که‌ هه‌ندێکیان بریتین له‌:

  • له‌دایکبوونی یه‌که‌مین منداڵ به‌ شێوازی دووگیانبوونی تاقیگه‌یی IVF تاران۱۹۹۲))
  • له‌دایکبوونی یه‌که‌مین منداڵ به‌ شێوازی میکرۆئینجێکشێن ICSI له‌ ئێران۱۹۹۴))(
  • له‌دایکبوونی یه‌که‌مین منداڵ به‌ شێوازی تۆڵی به‌ستوو له‌ ئێران (۱۹۹۵)
  • له‌دایکبوونی یه‌که‌مین منداڵ به‌ شێوازی میکرۆئینجێکشێن له‌ تاران (۱۹۹۶)
  • جێژنی له‌دایکبوونی هه‌زاره‌مین منداڵ له‌ ڕێگای ده‌رمانی نه‌زۆکییه‌وه‌ له‌ ئێران ۱۹۹۸
  • له‌دایکبوونی یه‌که‌مین منداڵ به‌ شێوازی ده‌ستنیشانکردنی جێگرکردنی تۆڵ
    ۲۰۱۶) (PGD) له‌ ئێران ۲۰۰۳
  • گه‌یشتن به‌ ته‌کنۆلۆژیای به‌ستووکردنی پێکهاته‌ی هێکدان (۲۰۱۱)
  • وه‌رگرتنی به‌ڵگه‌نماه‌ی ناوه‌ندی پله‌ ۱ بۆ وه‌رگرتنی نه‌خۆشانی ده‌ره‌وه‌ له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ده‌رمان و فێرکاری پزیشکی(۲۰۱۶)
  • به‌ده‌ستهێنانی بره‌ندی سه‌رکه‌وتووی بواری ته‌ندروستی وڵاتانی ئیسلامی (۲۰۱۶)
  • به‌ده‌ستهێنانی نازناوی کۆمپانیای سه‌رکه‌وتووی بواری گه‌شتیاری ته‌ندروستی ئێران (۲۰۱۶)
 
کیفیت تندیس کیفیت