زانستی پزیشکی ئێران پێشینه‌یه‌کی دوور و درێژی هه‌یه و له درێژه‌ی مێژوودا زانایان و پزیشکانی لێزان و کارامه و به‌ناوبانگی ڕاهێناوه و له پێشکه‌وتنی زانستی مرۆڤدا کاریگه‌رییه‌کی به‌رچاوی هه‌بووه. له‌م سه‌رده‌مه‌شدا که‌سانێک وه‌ک پڕۆفێسۆر مه‌جید سه‌میعی (گه‌وره‌ترین نه‌شته‌کاری مێشکی جیهان) و پڕۆفێسۆر مووسیوه‌ند(گه‌وره‌ترین نه‌شته‌رکاری دڵی جیهان) له‌م وڵاته گه‌شه‌یان کردووه و هه‌موو جیهان ده‌یانناسێت.
ئێستاکه به پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان پله‌ی زانستی پزیشکی ئێران له جیهاندا و له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئه‌فریقا (MENA) ه. ئه‌مه‌ش له حاڵێکدایه که له زۆر ڕسته‌ی ده‌رمانی، دۆخه‌که زۆر باشتریشه. بۆ نموونه له به‌شی ده‌رمانی نه‌زۆکیدا ئێران یه‌ک له وڵاتانی پێشکه‌وتوو و توانای جیهانه له بواری ته‌کنۆلۆژیاکانی ده‌رمانی نه‌زۆکی و پله‌ی ئێران له وه‌به‌رهێنانی زانست‌دا له‌م بواره پله‌ی چواری جیهان و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش یه‌که‌مه.
ئێستا جۆره‌کانی ده‌رمانی به‌ناوبانگ و باو له نه‌خۆشخانه‌کانی جیهان له بواری ده‌رمانی نه‌زۆکی له کلینیکه به ناوبانگه‌کانی ئێران ئه‌نجام ده‌درێن. کلینیکی ده‌رمانی نه‌زۆکی ڕۆیان به‌ناوبانگترین و باوه‌ڕپێکراوترین ناوه‌ندی ده‌رمانی نه‌زۆکی ئێرانه که هه‌میشه به هۆی سه‌رکه‌وتنی به‌رچاو و به‌رده‌وامی له لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه ستایش و سپاسی کراوه و ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتنی هاوسه‌نگی باشترین کلینیکه‌کانی ده‌رمانی جیهانییه.
ڕسته‌کانی دیکه‌ی ده‌رمان که له ئێران‌دا ستانداردی ڕۆژی جیهانیان هه‌یه بریتین له پزیشکی چاو، نه‌شته‌رکاری جوانکاری، ڤیزیۆتراپی و خانه‌ده‌رمانی.