پێوه‌ندی به‌و بابه‌تانه‌وه هه‌یه که پیاو تووشی ئازڤاسپێرمی ده‌بێت. واته کاروباری سپێرمسازی له گون ئه‌نجام ده‌درێ به‌ڵام کێشه یان گیراوی له ڕێگای هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی سپێرمدا هه‌یه، ناوه‌رۆکی نێو بۆریه‌کانی ته‌نیشتی گون که ئپیدیدیمیان پێ ده‌ڵێن به ده‌رزی ده‌کێشێنه ده‌ره‌وه. ئه‌م نه‌شته‌رکارییه پێی ده‌ڵێن PESA. ئه‌م نه‌شته‌رکارییه به بێهۆشکردنی به‌شێک و به بێ بیهۆشکردنی گشتی ئه‌نجام ده‌درێ و نموونه‌کان پاشان بۆ تاوتوێکردنی سپێرم ده‌نێردرێنه تاقیگه و وه‌ڵامیان خێرا ڕوون ده‌بێته‌وه.