بۆ تاوتوێکردنی ڕێژه‌ی خوێنگه‌یشتن به به‌شه جۆراوجۆره‌کانی جه‌سته له‌م شێوازه که‌ڵک وه‌رده‌گرن. تیشکه‌کانی هه‌ڵگه‌ڕاو له خوێن به شێوه‌ی وێنه‌ی شه‌پۆلی و هه‌میش به شێوه‌ی وێنه‌ی دروستکراوی ڕه‌ش و سپی ده‌بینرێن و که‌مبوونه‌وه و یان زیادبوونی ڕێژه‌ی خوێنگه‌یشتن به ئه‌ندامان تیایدا تاوتوێ ده‌کرێ و بایه‌خێکی زۆری له ده‌ستنیشانکردنی هه‌ندێ کێشه‌ی بۆماوه‌یی و نه‌خۆشینی بۆماوه‌ییدا هه‌یه.