ئه م نه شته ر گه ریه که مێرده که کێشه ی نه زۆکی نییه و ته نیا ژنه که کێشه ی هێکدانی هه یه که ڵک وه ر ئه گیریێت.
له دوای تاقی کردنه وه کانی پێویستی تاقیکاریه کانی پزیشکی ،تاقیکاریه کانی هوورموونی ،ووێنه هه ڵگری له منالدان بۆباوڕکردن له بازبوونی لووله کانی منالدان ،ژنه که رۆژی دووهه م یان سێهه م عاده تی مانگانه ئه چێت.
وله م سۆنۆگرافیه بۆ تێگه یشتن له زرووفی هیکدان ق ره حم به ڕێ‌و ئه چیت. دوای ئه وه ده واکانێک که پێویسته بۆ هێشداری هێکدان له لایه ن پزیشک دا ئه نێریێت که ئاخری ئه بیته هۆی هێک دانان .ئێجازه کانی پزیشک به نه خۆش ئه دریێتودووحه فته دوای ئه وه نه خۆش بۆ تاقیخانه ئه چێت.
جووتگیری کردنی ناو مناڵدان زۆرتر بۆ ژن ومێردانێک به کار ده هێنرێت که یه کێک له و گرفتانه ی ژێره وه یان هه بیت:
له وانه یه که شیاوی مناڵداربوون بێت ببه ڵام که م بوو نی ئه ندازه ی شله ی مه نی،که م بوونی هه ژمانی ئیسپڕم (له نێوان ۲۰-۵ملوین)له هه ر میلی میتر یا که م جم و جووڵی ئێسپڕم،دووگیانی روونه دات. گرفت له ته راوشی ملی مناڵدان یائاڵۆزی هێمنی،ببێته هۆی دووگیان نه بوون، هه ندێ جار که به هۆی ئێش یا بارودۆخی تایبه ت له ژنه که دا(واژینیسموس)رێگه ی نزیکی سرووشتی نه بێت ،له م شێوازه دا پاش له جووڵاندنه وه ی هێلکۆکه کان له رێگه ی ده رمانگه لی جووڵێنه ری گه رادانان،که شه کردنی فولیکووله کان به یارمه تی سۆنۆگرافی په یاپه ی ده پشکێنرێت ودوای گه یشتن به قۆناغی گه شه کردنی شیاو،ده رزی اچ سی جی ده وه شێنرێت و۳۶تا۴۰سه عات دواترآی ی‌و آی ده کرێت .له کاتی آی ی‌و آی دا شله ی مه نی شووله تاقیخانه ده شۆردێته وه و ره وتی جیاکردنه وه ی ئێسپڕمه سرووشتی و به جم وجووڵه کان جێبه جێ ده بێت .دواتر،ئه م ئێسپێڕمانه له رێگه یه ک کاتێ تر(ئامێرێکی لووله یی ناسک )بۆ مناڵدانی ژنه که ده گوێزدرێته وه.
ئه م شێوازه سه ر پێ سه ر پێیه ی و پێوستی به بێهۆش کردن نیه .
به کورتی قۆناغه کانی آی ی‌و آی بریتین له :
ئه م شێوازه سه ر پێ سه ر پێیه ی و پێوستی به بێهۆش کردن نیه .
به کورتی قۆناغه کانی آی ی‌و آی بریتین له :
۱٫جوڵاندنه وه ی گه رادانان و پشکنینی گه شه کردنی فولیکوله کان له ڕێگه ی سۆنۆگرافی مانیتۆرینگه وه ،
۲٫کۆ کردنه وه ی ئیسپێڕم له شله ی مه نی.
۳٫جیاکردنه وه و ئاماده کردنی ئێسپێڕمه کانی خاوه ن چلۆنایه تی به رز و به جم و جووڵی شیاو له تاقیخانه .
۴٫گواستنه وه ی ئێسپێرمه کان بۆ ناو مناڵدان.
۵٫پشکنینی روودانی دووگیانی له رێگه ی تاقیکاری هۆرمۆنی له تاقیخانه ی ساکار و سۆنۆگرافی .شایانی باسه که پاشآی ی‌و آیژنه که هیچ به ربه ستێکی له بوار جێبه جێ کردنی چالاکیه ئاساییه کانی ژیانه وه نابێت.
له هه‌مووی ئه‌م بابه‌تانه‌یدا که دۆخی گه‌یشتنی سپێرم به هێک له مناڵداندا ته‌یار نه‌بێت وه‌ک به‌سترانی بۆریه‌کانی مناڵدان، چه‌سپاوییه‌کانی بوارگه پێویسته‌کان، ئه‌ژماری که‌می سپێرم و جووڵانی که‌می سپێرم له شێوازی IVF که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت.
ڕۆژی نه‌شته‌رکاری، سپێرمله پیاو و هێک پاش بێهۆشییه‌کی کورت و کاتی له ژن وه‌رده‌گیردرێت. پاشان سپێرم و هێک له تاقیگه‌ی تۆلناسیدا له ئاقاری ته‌نیشت یه‌ک داده‌نرێن تا سپێرم خۆی بچێته نێو هێکهوه و دووگیانی بکات. به‌و هێکه‌ی دووگیان کراوه تۆل ده‌ڵێن. تۆلی یه‌ک خانه‌یی ده‌ست ده‌کات به دابه‌شبوون و تۆلێکی چه‌ند خانه‌یی ساز ده‌کات. تۆل پاش ۴۸ بۆ ۷۲ کاتژمێر ده‌چێته‌وه مناڵدانی ژن و لانهههڵبژاردن ده‌کات و ژن دووگیان ده‌بێ. بۆیه ده‌توانین قۆناغه‌کانی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رکاری IVF دابه‌ش بکه‌ینه ۴ به‌ش. له قۆناغی یه‌که‌مدا بۆ هاندانی هێکدانه‌کان، له ده‌وای هۆرموونی که‌ڵک وه‌رده‌گیرێت. تێشاندنی ماسوولکه‌یی ده‌رزی HMG هێکدانه‌کان بۆ گه‌شه‌ی فۆلیکوول هان ده‌ده‌ن و تێشاندنی ده‌رزی HCG ده‌بێته هۆی پێگه‌یشتنی هێکه‌کان و ئه‌نجامدانی هێکدانان. له قۆناغی نه‌شته‌رکاریدا، هێکگیری به یه‌ک له دوو شێوازی لاپاراسکۆپی و یان به بینینی سۆنۆگرافی له ڕێگای ڤاژیناڵهوه ڕێپێدراوه که له توێژینگه‌ی ڕۆیان ئه‌م کاره به هه‌ر دوو شێواز ئه‌نجام ده‌درێ. له شیوازی دووهه‌مدا بێهۆشی پێویست نییه و به بێهۆشییه‌کی کورت خایه‌ن و یان بێهه‌ستکردنی شوێنی پێویست کاره‌که جێبه‌جێ ده‌بێت. به که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌زگای سۆنۆگرافی، پزیشک فۆلیکووله‌کان ده‌بینێ و تراوی فۆلیکوولی له‌گه‌ڵ هێک ده‌کێشێته‌وه که پێی ده‌ڵێن پانکچێر.
له قۆناغی سێهه‌مدا، نه‌شته‌رکاری لیقاحی سپێرم و هێک له ئاقاری تاقیگه‌دا ئه‌نجام ده‌بێت. چونکه بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌رکه‌وتن چه‌ندین هێک لیقاح ده‌کرێن. ژماره‌ی تۆله پێکهاتووه‌کان زۆره. ئه‌گه‌ر ئه‌م تۆلانه کوالێتی گونجاویان هه‌بێ ژماره‌یه‌کیان پاش ڕه‌زامه‌ندی ژن و مێرد به‌ستوو ده‌کرێن و هه‌ڵده‌گیرێن تا ئه‌گه‌ر پێویست بوو بۆ دووگیانییه‌کانی دواتر ئه‌م تۆلانه که‌ڵکیان لێ وه‌رگیرێت.
له قۆناغی چواره‌م یان گواستنه‌وه‌ی تۆل پێویست به بێهۆشی نییه. تۆل یان تۆلهکان به یارمه‌تی کاتێر ده‌چنه نێو مناڵدان و یه‌ک یان دوو کاتژمێر پاش گواستنه‌وه‌ی تۆل نه‌خۆش ده‌توانێت بچێته‌وه ماڵ.
یه‌ک له سووده‌کانی IVF ئه‌وه‌یه که پێش گواستنه‌وه‌ی تۆل ئۆپه‌راسیۆنی لیقاح ده‌بینرێت و ئه‌گه‌ر سپێرم و هێک لیقاحیان نه‌بێت ده‌کرێ له نۆره‌کانی دواتر دۆخی لیقاح ده‌گۆڕدرێت.
سوودی دیکه‌ی IVF ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بۆریه‌ی مناڵدانی نه‌بێت بێ هیچ کێشه‌یه‌ک نه‌شته‌رکاری IVF ئه‌نجام ده‌درێ، به‌ڵام سنووری IVF ئه‌وه‌یه که ڕێژه‌ی دووگیانی له ژنانی سه‌ره‌وه‌ی ۴۰ ساڵ به هۆی نزمبوونی ئاستی هێکهکانی ژن زۆر که‌مه.
پاش تاقیکردنه‌وه ئاساییه‌کان، تاقیکردنه‌وه هۆرموونییه‌کان و چاوپێکه‌وتنی پسپۆڕن ئه‌گه‌ر شێوازی IVF هه‌ڵبژێردرێت قۆناغه‌کانی ژێره‌وه له‌خۆ ده‌گرێ:
یه‌ک تا دوو کاتژمێر پاش ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه‌ی تۆل نه‌خۆش ده‌چێته‌وه ماڵێ. پێشنیار ده‌کرێ ۳ بۆ ۴ ڕۆژ پاش چالاکی زۆر که ببێته هۆی ماندوویی زۆر ئه‌نجام نه‌درێ. دیاره ئاسایشی ده‌روونی و دووربوون له دۆخی پڕ له نیگه‌رانی له سه‌رکه‌وتنی نه‌شته‌رکاریدا ڕۆڵیان ده‌بێ. به شێوه‌ی ئاسایی ۱۰ بۆ ۱۲ ڕۆژ پاش گواستنه‌وه‌ی تۆل تۆل نه‌خۆش ده‌چێته تاقیگه‌ی هۆرموونی تا BHCG خوێن ئه‌ندازه ده‌گێرێ. زیادکردنی ئه‌م هۆرموونه یه‌که‌مین نیشانه‌ی دووگیانبوونه.
زیاتر له‌و بابه‌تانه‌یدا ده‌کار دێت که سپێرمی پیاو له بواری ژماره، جووڵان و یان شێوازه‌وه کوالێتی پێویستی نییه.هه‌ندێ جاریش که چه‌ندین نه‌شته‌رکاری IVF ئه‌نجام درابێ و ئه‌نجامی نه‌بێ له نه‌شته‌رکاری میکرۆئینجێکشێن که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت.
به‌گشتی له‌م شێوازه‌دا، سپێرمێک له ئاقاری تاقیگه‌دا دهشاندرێته نێو هێک که به دوایدا لیقاح و دابه‌شبوونی خانه‌کان ئه‌نجام ده‌درێ و تۆل پێک ده‌هێنرێت. IVF بریتیه له چه‌ند قۆناغی هاندانی هێکدان، وه‌رگرتنی هێک، تێشاندنی سپێرم بۆ نێو هێک و لیقاح و گواستنه‌وه‌ی تۆل. له قۆناغی یه‌که‌مدا بۆ هاندنی هێکدانه‌کان، له ده‌وای هۆرموونی که‌ڵک وه‌رده‌گیردرێت. تێشاندنی ماسوولکه‌یی ده‌رزی HMG هێکدانه‌کان بۆ گه‌شه‌کردنی فۆلیکوول هان ده‌دات و تێشاندنی ده‌رزی HCG ده‌بێته هۆی پێگه‌یشتوویی هێکه‌کان و ئه‌نجامدانی هێکدانان.
له قۆناغی دووهه‌مدا کاروباری هێکگرتن به یه‌ک یان دوو شێوازی لاپاراسکۆپی یان به بینینی سۆنۆگرافی له ڕیگای ڤاژیناڵ ڕێپێدراوه که له توێژینگه‌ی ڕۆیان ئه‌م کاره به که‌ڵک وه‌رگرتن به شێوازی دووه‌م ئه‌نجام ده‌درێت. له شێوازی دووهه‌مدا پێویست به بێهۆشی نییه و به بێهۆشییه‌کی کورتخایه‌ن یان بێهه‌ستکردنی به‌شی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌درێت. به که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌زگای سۆنۆگرافی پزیشک فۆلیکووله‌کان ده‌بینێت و به ده‌رزی تایبه‌ت تراوی فۆلیکوولی له‌گه‌ڵ هێک ده‌کێشرێته‌وه که پێی ده‌ڵێن پانکچێر.
له قۆناغی سێهه‌مدا سه‌ره‌تا خانه‌کانی ده‌وری هێک به یارمه‌تی ئه‌نزیم جیا ده‌بنه‌وه پاشان سپێرم دهشاندرێته نێو هێک. له نه‌شته‌رکاری میکرۆئینجێکشێنیشدا بۆ زیادکردنی ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتن چه‌ندین لیقاحی هێک ئه‌نجام ده‌درێ و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ژماره‌ی تۆله پێکهێنراوه‌کان زۆره که ئه‌گه‌ر ئه‌م تۆلانه کوالێتییان هه‌بێ ژماره‌یه‌کیان به پێی ڕای پزیشک هه‌ڵده‌گیرێن تا ئه‌گه‌ر پێویست بوو بۆ دووگیانکردنهکانی دواتر له‌م تۆلانه که‌ڵک وه‌رگرن.
له قۆناغی چواره‌م و کۆتاییدا پێویست به بێهۆشی نییه. تۆل به یارمه‌تی کاتێرێک ده‌چیته نێو مناڵدان و یه‌ک یان دوو کتژمێر دواتر نه‌خۆش ده‌توانێ بچێته‌وه ماڵ.
یه‌ک له سووده‌کانی میکرۆئینجێکشێن ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت یه‌ک سپێرمی ته‌ندروست له پیاودا هه‌بێت ڕێپێدراوه و نه‌شته‌رکاری ئه‌نجام ده‌درێ. سوودی دیکه‌ی میکرۆئینجێکشێن ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بۆریه‌ی مناڵدانی نه‌بێ کێشه نایه‌ته ئاراوه. به‌ڵام سنووری میکرۆئینجێکشێن ئه‌وه‌یه که ڕێژه‌ی سه‌رکه‌وتن له ژنانی سه‌ره‌وه‌ی چل ساڵ به‌هۆی نزمبوونی ئاستی هێکی ژن که‌م ده‌بێته‌وه.
پاش تاقیکردنه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی، تاقیکردنه‌وی هۆرموونی و پشکنینی ژن و پیاو له‌لایه‌ن پسپۆڕانه‌وه ئه‌گه‌ر شێوازی ده‌رمانی ICSI پێشنیار بکرێ قۆناغه‌کانی ژێره‌وه ئه‌نجام ده‌درێن:
یه‌ک تا دوو کاتژمێر پاش گواستنه‌وه‌ی تۆل نه‌خۆش ده‌چێته‌وه ماڵ. پێشنیار ده‌که‌ین سێ بۆ چوار ڕۆژ پاش نه‌شته‌رکاری چالاکی قورس که ببێته هۆی شه‌که‌تی نه‌کات. دیاره ئاسووده‌یی ده‌روونی و ڕه‌وانی و دوورگرتن له دۆخی پڕ له نیگه‌رانی ده‌توانێ ببێته هۆی سه‌رکه‌وتنی نه‌شته‌رکاری. به شێوه‌ی ئاسایی ۱۰ بۆ ۱۲ ڕۆژ پاش گواستنه‌وه‌ی تۆل، نه‌خۆش بۆ تاقیگه‌ی هۆرموونی ده‌چێت تا ڕێژه‌ی BHCG خوێن ئه‌ندازه بگیردرێت. زیادکردنی ئه‌م هۆرموونه یه‌که‌مین نیشانه‌ی دووگیانبوونه.
ده‌زانین که زۆربوونی ته‌مه‌نی دایک و هه‌روه‌ها هه‌بوونی نه‌خۆشینی جه‌نێتیکی له ژن و مێرددا مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی کرۆمۆزۆمی له منداڵ ده‌باته سه‌ره‌وه.
پێشتر له شێوازه جهنێتیکییهکانی ده‌ستنیشانکردنی پێش له‌دایکبوونی منداڵ وه‌ک PND بۆ تاوتوێکردنی کێشه کرۆمۆزۆمییهکانی تۆل پێش له‌دایکبوون ئه‌نجام ده‌درا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستنیشانکردنی کێشه‌ی تۆل ئه‌نجام بدرێ بڕیاردان له‌سه‌ر له‌باربردنی منداڵ بۆ ژن و مێرد زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێ و خه‌ساری جه‌سته‌یی و ده‌روونی بۆیان هه‌یه. ئێستاکه به یارمه‌تی شێوازه جه‌نێتیکییه‌کان پێش لانهههڵبژاردن به نێوی PGD ده‌کرێ له سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م کێشه‌گه‌له به‌رگری بکه‌ین.
شانزده بۆ هه‌ژده کاتژمێر پاش ئه‌نجامدانی لیقاح، هێکه‌کان له باری لیقاحه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندیان بۆ ده‌کرێ و ئه‌و ده‌سته‌یه که دوو پێشناوکیان هه‌یه دهچاندرێن پاشان له ڕۆژی سێهه‌مدا و له کاتێکدا که تۆل له قۆناغی خانهییدایه یه‌ک یان دوو بلاستۆمێر جیا ده‌بنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ده‌کرێ.
سه‌رکه‌وتنی ده‌رمان له‌گه‌ڵ PGD و به یارمه‌تی ئه‌م شێوازه نوێیه له‌به‌ر چه‌ند هۆکار زیاد ده‌بێت:
ده‌وروبه‌ری هێکه‌کان توێه‌کی مۆکلووله قه‌ندییه‌کان به نێوی زۆنا پلۆسیدا دایپۆشتووه. ئه‌م توێ ده‌بێته هۆی پاراستنی هێک و منداڵ و پاش قۆناغی لیقاح، یه‌ک له هۆکاره‌کانی ڕێنمایی تۆله له بۆریه‌ی مناڵدانه‌وه بۆ مناڵدان که به‌رگری ده‌کات له جیابوونه‌وه‌ی خانه‌کانی تۆل له یه‌ک. هه‌روه‌ها پاش چوونی یه‌ک سپێرم بۆ نێوهێک پێکهاته‌ی جۆرێک ده‌گۆڕدرێ که به‌رگری له هاتنی سپێرمه‌کانی دیکه ده‌کات. پاش گه‌یشتنی تۆل به بۆریه‌ی مناڵدان و پێکهاتنی بلاستۆسیست له ڕۆژی پێنجه‌می پاش لیقاح به شێوه‌ی ئاسایی ئه‌م توێ ناسک ده‌بێته و به یارمه‌تی ئه‌نزیمگه‌لێک که له تۆل و دیواری مناڵدانه‌وه دێنه ده‌ره‌وه ده‌دڕێ. ئه‌م پرۆسه‌یه پێی ده‌گوترێ هێچینگ تا ڕێگای چه‌سپانی تۆل و ڕه‌خنه کردنی بۆ نێو دیواره‌ی مناڵدان بکرێته‌وه.
له هه‌ندێ بابه‌تیشدا که لیقاحی تاقیگه‌یی ئه‌نجام ده‌درێ، هه‌ندێ هۆکار به‌رگری له ته‌سکبوونی زۆناپلۆسیدا و دڕانی به هۆی ئه‌نزیمه‌کانه‌وه ده‌که‌ن. به‌گشتی ئه‌م هۆکارگه‌له بریتین له: ته‌مه‌نی دایک، ئاستی FSHی سه‌ره‌وه له خوێنی دایک و ئه‌ستووربوونی زۆناپلۆسیدا به هۆی دۆخێک که ئاقاری چاندن بۆی ساز ده‌کات. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه توێژه‌ران ڕێگایان بۆ دڕاندنی زۆناپلۆسیدا به شێوه‌ی ده‌سکرد کردۆته‌وه. یه‌ک له‌م ڕێگاگه‌له که‌ڵک وه‌رگرتن له تیشکی لهیزێره. ئه‌م تیشکه به شێوه‌ی ته‌واو کۆنتڕۆڵکراو ده‌خرێته سه‌ر به‌شێک له دیواره‌ی تۆل یان به واتای دیکه زۆناپلۆسیدا و به‌شێک نزیک به ۳۵ تا ۴۰ میکرۆمه‌تری زۆنا ده‌سڕێته‌وه. ئه‌م پرۆسه‌یه له‌یزێر هێچینگی پێ ده‌گوترێ. تا ئێستا هیچ جۆره ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر کاریگه‌ری ناله‌بار و نه‌شیاوی که‌ڵک وه‌رگرتن له له‌یزێر له‌سه‌ر تۆلهکان نه‌دراوه و ئه‌و منداڵانه‌ی که به‌م شێوازه هاتوونه‌ته دنیا، ته‌ندروستن. ئێستا له توێژینگه‌ی ڕۆیاندا ئه‌م شێوازه بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که تهمهنینا زیاتر له ۳۷ ساڵه و یان خولێک گواستنه‌وه‌ی تۆلی ناسه‌رکه‌وتوویان ئه‌زموون کردووه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گیرێ. هه‌روه‌ها له‌یزێر هێچینگ بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که خولی گواستنه‌وه‌ی تۆلی به‌ستوویان هه‌بووه که‌ڵکی لێ وه‌ر ده‌گیرێ.