جۆرێک نه‌شته‌رکارییه که پاش بێهۆشکردن له رێگای یه‌ک یان چه‌ند بڕینه‌وه‌ی چکۆله له ژێر ناوک ئه‌نجام ده‌درێ. له‌م نهشتهرکارییهدا جۆرێک که‌ره‌سته‌ی وه‌ک ته‌لیسکۆپ له ڕێگای بڕینهوهکانهوه ده‌چێته نێو زک و به‌م جۆره نێو زگ ده‌بینرێ و تاوتوێ ده‌کرێ. ئه‌م نه‌شته‌رکارییه به تایبه‌ت بۆ تاوتوێکردنو دۆزینه‌وه‌ی چه‌سپاوییه‌کان، کیسته‌کانی هێکدان، ڤیبرۆمهکانی مناڵدان، کرانه‌وه و به‌ستراوبوونی بۆریه‌کانی مناڵدان و هه‌بوونی ئه‌گه‌ری ئاندۆمه‌تریۆز ده‌کار ده‌هێنرێ.
لاپاراسکۆپی وێڕای ده‌کارهێنان بۆ ده‌ستنیشانکردن، که‌ڵکی ده‌رمانیشی هه‌یه. کرانه‌وه‌ی چه‌سپاوییه‌کان، هه‌ڵگرتنی کیسته‌کانی هێکدان، هه‌ڵگرتنی ڤیبرۆمهکانی مناڵدان و له‌ناوبردنی ئاندۆمه‌تریۆز، به لاپاراسکۆپی و شێوازه مه‌کانیکییه‌کان و له‌یزێر ئه‌نجام ده‌درێ.