کێشه له هێکدانان
کێشه له هێکدانان، هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌زۆکی ژنانه. له‌سه‌تا ۳۹ی هۆکاره‌کانی نه‌زۆکی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م پرسه. بێ هێکدانان تێکه‌ڵبوون ئه‌نجام نادرێ و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ژن دووگیان نابێت. هه‌ندێ له ژنان ڕه‌نگه هێک دانه‌نێن و یان به شێوه‌ی ناڕێکوپێک و که‌م هێکدانانیان ڕوو بدات و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه ڕه‌نگه سوڕی مانگانه‌یان نه‌بێت و یان سووڕی مانگانه‌یان که‌م و ناڕێکوپێک بێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له ژنان ئه‌گه‌رچی سوڕی مانگانه‌ی ڕێک و لهسهرجێیان هه‌یه، کێشه‌ی هێکدانیان هه‌یه.
کێشه‌ی بۆریه‌کانی مناڵدان
له هه‌ندێ له ژناندا بۆریه‌کانی مناڵدان به ته‌واوی و یان ناته‌واو به‌ستراون. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه سپێرم ناگاته هێک. بۆریه‌کانی مناڵدان ده‌توانن به هۆی چڵک‌کردن، ئاندۆمه‌تریۆز و یان چه‌سپاوی پاش نه‌شته‌رکاری ببه‌سترێن. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه پاش دووگیانبوونێکی ده‌ره‌وه‌ی مناڵدان ببه‌سترێن. له‌وڵاتانی ڕوو له گه‌شه له چاو وڵاتانی پێشکه‌وتوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشینی تایبه‌تی کۆئه‌ندامی زاوزێ، ڕێژه‌ی کێشه‌ی بۆریه‌کانی مناڵدان زیاتره. به جۆرێک که له‌سه‌تا ۳۰ هۆکاره‌کانی نه‌زۆکی ژنان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کێشه‌ی بۆریه‌کانی مناڵدان.
ئاندۆمه‌تریۆز
ئاندۆمه‌تریۆز، دۆخێکه که به‌شێک له مناڵداندا (ئاندۆمهتر) گه‌شه ده‌کات و له مناڵدانیش زیاتر ده‌چێت و بۆریه‌کانی مناڵدان داده‌پۆشێت و ته‌نانه‌ت دهیانبهسێت و له ئۆپه‌راسیۆنی هێکداناندا کێشه ساز ده‌بێت. ئاندۆمه‌تریۆز هۆکاری له‌سه‌تا ۱۳ی نهزۆکییهکانهو له‌سه‌تا ۷۰ی ژنانی گیرۆده‌ی ئاندۆمه‌تریۆز، نه‌زۆکن.
کێشه‌ی ملکه‌ی مناڵدان
کێشه‌کانی ملکه‌ی مناڵدان ده‌توانن ببنه هۆی نه‌زۆکی که ده‌توانین ئاماژه بده‌ینه کێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به پێکهاته‌ی جه‌سته، چڵک‌کردنی ملکه و مناڵدان و یان کوالێتی نه‌شیاوی تراوه‌کانی مناڵدان. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه دژێنی خراپی مناڵدان و یان هه‌ندێ جێگای برینی نێو دیواره‌ی مناڵدان هۆکاری نه‌زۆکین.
کێشه‌کانی سیسته‌می هێمنایه‌تی جه‌سته
کێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به سیسته‌می هێمنایه‌تی جه‌سته و هۆکاره‌کانی ئیمۆنۆلۆژیک ڕۆڵێکی گرنگیان له نه‌زۆکیدا هه‌یه. ده‌ستنیشانکردن و ده‌رمانکردنی ئه‌م جۆره کێشه‌گه‌له ئه‌سته‌مه. له هه‌ندێ له ژناندا، دژی سپێرم ماده‌یه‌ک به نێوی ئانتی بۆدی ساز ده‌بێت که سپێرمه‌کان له ناو ده‌بات و یان ناچالاکیان ده‌کات و یان ته‌نانه‌ت ده‌بێته هۆی له‌بارچوونی منداڵ له هه‌ندێ دووگیانی‌دا.