کێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به سپێرم
به شێوه‌ی سروشتی، له گونی پیاودا سپێرم وه‌به‌رده‌هێنرێت و له کاتی ڕه‌حه‌تبووندا له جه‌سته‌ی دێته ده‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر کێشه‌یه‌ک له بابه‌ته‌کانی ژێره‌وه‌دا بێته پێشه‌وه، دووگیانبوون ئه‌سته‌م ده‌بێ و پیاو نه‌زۆک دێته ئه‌ژمار.
• ئه‌ژماری که‌می سپێرم
• پێنه‌گه‌یشتوویی سپێرم
• شێوازی ناسروشتی سپێرم
• نه‌جووڵانی گونجاوی سپێرم
ئه‌و هۆکارانه‌ی که له‌سه‌ر ئه‌ژمار، شێواز، پێگه‌یشتوویی و جووڵانی سپێرم کاریگه‌رن بریتین له:
• نه‌خۆشینی عه‌فوونی: نه‌خۆشینه‌کانی عه‌فوونی که هه‌ڵتۆقینیان له‌گه‌ڵه وه‌ک مله‌خڕه ده‌بنه هۆی چڵک‌کردنی بوارگه‌کانی کۆئه‌ندامی جینسی یان هه‌ڵتۆقین و له‌ناوچوونی گونی پیاو. له‌سه‌دا ۲۵‌ی ئه‌و پیاوانه‌ی که پاش ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوویی تووشی مله‌خڕه ده‌بن نه‌زۆکن.
• کێشه هۆرموونییه‌کان: سه‌تا ۲ بۆ ۵ی کێشه‌کانی نه‌زۆکی پیاوان له خۆ ده‌گرن. وه‌به‌رهێنانی نه‌گونجاوی هۆرموونه‌کانی FSH و LH له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی هۆرموونی پیاوانه یان تستۆسترۆن و وه‌به‌رهێنانی سپێرم کاریگه‌رن.
• کێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به کۆئه‌ندامی هێمنایه‌تی
• له جه‌سته‌ی هه‌ندێ پیاودا دژی سپێرم ماده‌یه‌ک به نێوی ئانتی بۆدی ساز ده‌بێت که ده‌بێته هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی جووڵانی سپێرم یان چه‌سپانیان پێکه‌وه.
کێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به پێکهاته‌ی جه‌سته هه‌ندێ
کێشه‌کانی پێوه‌ندیدار به پێکهاته‌ی جه‌سته هه‌ندێ هۆکار وه‌ک به‌ستراوبوونی بۆریه‌کانی ده‌رچوونی سپێرم (دفران، ئپیدیدیم) ده‌بنه هۆی نه‌زۆکی پیاوان. به‌ستراوبوونی بۆریه‌کانی ده‌رچوونی سپێرم ده‌توانێ هۆکاری بۆماوه‌یی، کێشه‌ی جه‌نێتیکی، عه‌فوونه‌ت و یان هه‌ڵتۆقینی کۆئه‌ندامی میزکردن – جینسی هه‌بێت. ئه‌ڵبه‌ت جێگای نه‌شته‌رکارییه‌کانی پێشوویش ده‌توانێ ئه‌م بۆریه‌گه‌له داخات.
هۆکارێکی دیکه‌ی نه‌زۆکی پیاوان ڤاریکۆسێله. له‌م دۆخه‌دا خوێنبه‌ره‌کانی نێو کیسه‌ی گون ته‌نگ ده‌بنه‌وه و کوالێتی وه‌به‌رهێنانی سپێرم داده‌به‌زێت.
– هۆکاره‌کانی دیکه وه‌ک نه‌توانینی جینسی و یان ڕه‌حه‌تبوونی خێرا ده‌توانێ هۆکاری نه‌زۆکی پیاوان بێت.