له‌و بابه‌تانه‌یدا که به هه‌ر هۆکارێک له ڕێگای بوارگه‌ی پیاواندا به‌ستران بێته پێشه‌وه، وه‌ک خه‌سارلێکه‌وتنی بۆریه‌کانی سپێرم پاش نه‌شته‌رکاری ف‌ت‌ق و یان به هۆی زه‌بره‌کانی سه‌ر گون و یان ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رکاری ڤازۆکتۆمی، پێویسته بۆ چاره‌سه‌رکردنی به‌سترانی بۆریه‌کانی سپێرم پێوه‌ن بکرێن که پێی ده‌ڵێن ڤازۆڤاۆستۆمی. ئه‌م نه‌شته‌رکارییه پێویستی به ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ هه‌یه و به میکرۆسکۆپ و یان به یارمه‌تی ڕسته‌ی زۆر زه‌ریف ئه‌نجام ده‌درێ و به‌پێی ئاماره‌کان له‌سه‌تا ۹۰ ئه‌گه‌ر کرانه‌وه و چاره‌سه‌ربوونی به‌ستراوی پاش نه‌شته‌رکاری هه‌یه. ئه‌م نه‌شته‌رکارییه له‌گه‌ڵ بێهۆشکردن ئه‌نجام ده‌درێ.