هیسترۆسکۆپی

هیسترۆسکۆپی شێوازێکی ئاندۆسکۆپی نێو مناڵدانه‌. ئه‌م نه‌شته‌رکارییه‌ پاش بێهۆشکردنی گشتی و به‌ یارمه‌تی که‌ره‌سته‌یه‌کی وه‌ک ته‌لیسکۆپ ئه‌نجام ده‌درێ که‌ له‌ ڕێگای ده‌رکه‌ی مناڵدانه‌وه‌ ده‌چێته‌ نێو زگ. له‌ ڕێگای هیسترۆسکۆپییه‌وه‌ تاوتوێکردنی ڕاسته‌وخۆی مناڵدان له‌باری هه‌بوونی جۆره‌کانی چه‌سپاوی نێو مناڵدان، پۆلیپ یان ڤیبرۆم و دیواره‌کانی مناڵدان ئه‌نجام ده‌درێ. هیسترۆسکۆپی که‌ڵکی ده‌رمانیشی هه‌یه‌. به‌ هیسترۆسکۆپی له‌ناوبردنی چه‌سپاوییه‌کان و هه‌ڵگرتنی پۆلیپ و ئه‌نجامی بایۆپسی جۆراوجۆر ئاسان ده‌کرێ.

پێوه ندی له گه ل ئێمه