هۆکاره‌کانی نه‌زۆکی وه‌ک کێشه‌ی هۆرموونی و قه‌ڵه‌وی تا سروشتی بوونی خانه جینسییه‌کان (هێک و سپێرم) هه‌موو ده‌توانن به جۆرێک له ژێر کاریگه‌ری هۆکاره جه‌نێتیکییه‌کان بن. بۆ نموونه توانای قه‌ڵه‌وبوون، گیرۆده‌یی به عه‌فوونه‌ت و ته‌نانه‌ت پێویستبوونی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رکارییه‌ک که بێته هۆی نه‌زۆکی هه‌موویان هه‌رچه‌نده چکۆله‌یش بن ده‌توانن پێوه‌ندییان به هۆکاری جه‌نێتیکییه‌وه بێت. ئه‌مڕۆ خوێندنه‌وه له‌سه‌ر جێنه تایبه‌ته‌کانی مرۆڤ و مۆدیله تاقیگه‌ییه‌کان تا ڕاده‌یه‌ک کاریگه‌ری هۆکاره جه‌نێتیکییه‌کانی له‌سه‌ر نه‌زۆکی ده‌رخستووه.
هه‌ندێ له هۆکاره جه‌نێتیکییه‌کان له‌سه‌ر نه‌زۆکی پیاوان کاریگه‌ری داده‌نێن، له حاڵێکدا هه‌ندێکی دیکه له‌سه‌ر هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز و یان له‌سه‌ر ته‌نیا ژنان کاریگه‌رن. بۆ نموونه جێبه‌جێبوونی کرۆمۆزۆمی ده‌توانێ له‌سه‌ر ژنان و پیاوان کاریگه‌ری دا‌نێت به‌ڵام سه‌ندرۆمی کلاین فلتر که تیایدا کرۆمۆزۆمه جینسییه‌کان به شێوه‌ی XXYیان لێ دێ ته‌نیا تایبه‌تی پیاوانن و سه‌ندرۆمی تێرنێر که تیایدا نه‌خۆش ته‌نیا کرۆمۆزمی جینسی Xی هه‌یه ته‌نیا تایبه‌تی ژنانه.