له‌و بابه‌تانه‌یدا که ئازڤاسپێرمی نه‌به‌ستراو بێت ڕه‌نگه سپێرمسازی به شێوه‌ی زۆر که‌م له نێو پێکهاته‌ی گوندا ئه‌نجام بدرێ به‌ڵام به هۆی که‌مبوونی ڕێژه‌ی له نێو تراوی سپێرمدا نه‌بینرێت. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه بۆ تاوتوێکردنی پێکهاته‌ی گون و هه‌بوونی سپێرم تیایدا به‌شێکی چکۆکه‌ی گون هه‌ڵده‌گیردرێت و پێی ده‌ڵێن TESE. ئه‌م نه‌شته‌رکارییه به بێهه‌ستکردنی به‌شێک ئه‌نجام ده‌درێ و پاش هه‌ڵگرتنی به‌شێک ده‌نێردرێته تاقیگه‌ی سیتۆپاتۆلۆژی که وه‌ڵامه‌که‌ی پاش مانگێک دێته‌وه.