تاقیکردنه‌وه‌ی سپێرمۆگرام به مه‌به‌ستی شیکردنه‌وه و ئه‌نالیزی تراوی سپێرم ئه‌نجام ده‌درێ. تراوی سپێرم تێکه‌ڵێکه له سپێرمه‌کانی نێو تراوه‌کانی گون و دژێنه‌کانی دیکه‌ی جینسی که له کاتی ڕه‌حه‌تبووندا له جه‌سته دێنه ده‌ره‌وه. له‌درێژه‌ی ئه‌نجامدانی سپێرمۆگرام هه‌بوونی سپێرم له تراوی سپێرمدا ده‌رده‌که‌وێ و ئه‌گه‌ر ژماره‌ی سپێرمه‌کان، ڕێژه‌ی جووڵانیان، ڕێژه‌ی تێکه‌ڵه کیمیاوییه‌کان و ماکه خانه‌ییه‌کانیان حه‌سێب بکرێت بۆ ده‌ستنیشانکردنی هۆکاری نه‌زۆکی کاریگه‌ر ده‌بێت. بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی سپێرمۆگرامی که‌سێک که نموونه ده‌دات ده‌بێ ۳ ڕۆژ و لانی سه‌ر ۷ ڕۆژ له دوایین جووتبوونی گوزه‌را بێت و تووشی نه‌خۆشینه‌کانی ڤایرووسی و عه‌فوونی و ته‌و نه‌بێت و نه‌خۆش له ۳ حه‌فته‌ی پێش تاقیکردنه‌وه بێجگه ده‌وا و ده‌رمانی پێویست ده‌وایه‌کی تایبه‌تی دیکه‌ی نه‌خواردبێت.